دەربارەی کۆبۆگرافی
کۆبۆگرافی وەک کۆمپانیایەکی سەربەخۆ لەبواری مێدیا کاردەکات.
کۆبۆگرافی ھەوڵ ئەدات لە ڕێگای ئەم سایتەوە ئەو ئەزمونانەی کە تا ئێستا لە بواری ڤیژوال ئێفێکت بە گشتی و گرافیکی جوڵاو بەتایبەت ھەیەی بیگەیەنێتە تۆی بەرێز. وە ھەوڵ ئەدات بەپێی توانا ئەو بابەتانەی ئەمڕۆ لەبواری میدایادای نوێدا گرنگن بەزمانی کوردی بیان نوسێت یاخود وەریانگێڕی و تۆش بەدڵنیایەوە ئەتوانیت کەڵکی لێوەبگریت. لە پەڕەی بلۆگ یاخود ڕاھێنان لە سنورێکی تایبەتدا وەک پەیام نوسین بەشداربیت.
ئەگەر پێویستیت بە کۆبۆگرافی بوو لە بوارەکانی ووەک ( بەرھەم ھێنانی کورتە فیلم، ئێفێکتی تایبەت لە کورتە فیلم یان فلیم، ریگلام، ڤیدێۆ کلیپ، دۆکومێنت فیلم، بواری گرافیک ) بەدڵنیایەوە دەتوانین ھاریکاریت بکەین. تکایە پەیوەندی ڕاستەخۆ بکە.
مێژوی کۆبۆگرافی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ۲۰۰۱ کە لەوکاتەدا قوتابیبوم لە لاتسی ئەکادمی لە بەشی گرافیک دیزاین. لەو کاتەدا کارەکانم تەنھا لە بواری گرافیک بۆ چاپ، وێب سایت، و کاری سێدوری ۳د دەکرد. پاش تەواکردنی خوێندن لە ناوەڕاستی ۲۰۰۲ دا پاش چەند کارێکی جیاواز لەسەرەتای ساڵی ۲۰۰۳ دا دەستم کرد بەکارکردن
لە گەڵ کۆمپانیای ڤۆلف فۆتۆ مێدیا کەسەر بەشێکە لە کۆمپانیای ڕۆڤۆ بۆ کاری ریگلامی سینەما کە تا ئێستا زیاتر لە ۲٥۰ پەردەی سینەما لە سەرجەم ئەڵمانیادا کەرەکانی ئێمەی تیادا نیشان دەدرێت. تامەزرۆیم لەم کارە نوێیەدا وای لێکردم کە وردە وردە لە کاری چاپ دوربکەومەوە و زیاتر سەرقاڵی کاری گرافیکی جوڵاو ئفێکتی تایبەت بم.
ئەو پرۆگرامانەش کە کاریان لەسەر دەکەم بریتین لە.
After Effects
Photoshop
Illustrator
Maxon Cinema 4D
PFTrack
Final Cut Pro
وەچەند پرۆگرامیکی تری پێویست تایبەت بەو بوارە.
بەپێویستی دەزانم ڕونکردنەوەیەکی کورک بدەم لەسەر ناوی کۆبۆگرافی کە چۆن ئەم ناوە دروست بووە.
ناوی کۆبۆ پەیوەندی بەم بابەتەوە نیە تەنھا نازناوێکی خۆمە کە کوڕی برای ھاوڕێیەکی زۆر نزیکم
لە بری ئەوی بە سەرکەوت بانگم بکات کە ناوی خۆمە پێی دەوتم کۆبۆ ( کە سەردانم بکردنایە ڕای دەکرد و دەیوت بەقە بەقە کۆبۆ)
واتە بەخە بەخە (بەختیار) سەرکەوت. ھەربۆیە ناوەکە لەسەر دەمی ئەو مناڵەوە گواسترایەوە ناو ھاوڕێکان و پێیان دەوتم کۆبۆ.
پاش ئەوەی بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیایەکی سەربەخۆم دا لەبواری گرافیک بریارم دا ناوی کۆمپانیاکەن بنێم
کۆبۆگرافی و ئستاش ئەوناوە تۆمار کراوە.


